ئەو كەسەی لە هەولێر كێلی گۆڕی شكاند و قورئانی سووتاندبوو دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای روودانی شكاندنی ژمارەیەك كێلی گۆڕ و سووتاندنی قورئانی پیرۆز، لە هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و گۆڕستانی سەید عومەر لە شاری هەولێر، تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست، تیمەكانمان توانییان كەسێكی تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵی 1986 بووە نیشتەجێی گەڕەكی سێبەردانی شاری هەولێربووە دەستنیشان بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستگیركرا و دانیناوە بە ئەنجامدانی ئەو كارەی لەسەری دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: بەڵێ پارە هەیە بۆ مووچە و دەبێت بدرێت.

بابەتی دواتر

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share