روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە دامەزراوەی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

دامەزراوەی دارایی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بارەگای چاودێر كە موڵكی یەكێتییە و ئێستا لێپرسراوەكەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە و وەرگیراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی دامەزراوەی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە، “بارەگای دامەزراوەی چاودێر كە موڵكی یەكێتییە و سەرجەم پێداویستییەكانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینكرابوو كە ئێستا لێپرسراوەكەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە وەرگیراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە بارەگای دامەزراوەكە بەكاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندنی ئەركە رێكخراوەییەكان و شوێنەكە تەرخاندەكرێت بۆ دامەزراوەیەكی تر كە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵكەكەی بكات”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share