وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد تاوەکو بەمنزیکانە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی  پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی داشکاندنی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.

باس لەوەش دەکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا وەفدێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەندداری دیکە.

 

بابەتی پێشتر

یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد و قوربانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share