بەڵگەیەكی سزادانی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

شاری سلێمانی

سزادانی سلێمانی و وشككردنی پارەی بانكەكان بە بەرنامە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كاری لەسەردەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەڵگەیەك لەو ڕووەوە دەخاتەڕوو.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، 78 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی کە دەبوو بەکاش بێتە بانکەکانی سلێمانی بۆ تەواوکاری مووچە، حکومەت بەو داهاتە قەرزی کۆنی خۆی پێ تەسفیە دەکات.

زیاد جەبار لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەڵگەی ئەو كارە كە بریتییە لە چەكێكی بانكی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بانكە بازرگانییەكان-ەوە لە هەولێر دەرچووە ڕوونیكردووەتەوە، لەبری داهاتەكە تەنها ئەو چەكە لە بانكەكاندا دادەنرێت.

پێشتریش د. عیزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەند چاوپێكەوتنێكیدا ڕایگەیاند، ماوەی شەش مانگە پارتی بە بەرنامە دەست دەخاتە بینەقاقای سلێمانی بۆ چەند مەبەستێک، لەوانە کێشەی سەرۆک کۆمار و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا یاساکە وەک خۆی بمێنێ و یەک بازنەی ھەڵبژاردن بێت و لە بەرژەوەندیی پارتی بێت.

وتیشی، بە بەرنامە و پلان داھاتی سلێمانی کەمکراوەتەوە بە نموونە، سلێمانی 400 ملیار دیناری پێویستە كە 360 ملیار دیناری بۆ موچەیە، برادەرانی پارتی دەڵێن 275 ملیار لە پارەی نەوت و ئەو پارەیەشی لە بەغداوە دێت دەدەینە سلێمانی و خۆشتان 125 ملیار دینار پەیدابکەن.

ئەوە سێ مانگە داهاتی نانەوتی سلێمانی بۆ هەر مانگێك نزیكەی 100 ملیار دینار بووە و پارتیش 275 ملیاری ناردووە، بەمەش 25 ملیار كورتی هێناوە، عیزەت سابیر وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتی لە كۆی 43%ی داهاتی سلێمانی تەنها 33%ی دەداتەوە بە سلێمانی.

د.عیزەت وردتر پیلانەکانی پارتی بەرامبەر سلێمانی ڕوونکردەوە و وتی، پیلانێکی تری پارتی ئەوەیە کە گەورە باجدەران لە کوردستان فەرمانگەیەکیان بۆ کراوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ھەولێرە، بۆ نمونە کۆمپانیای چیمەنتۆی ماس كە گەورەترین کۆمپانیای چیمەنتۆیە، کارگەی ئاسنی ماس، ماجدی مۆل، فاملی مۆڵ و وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ داھات و قازانج لە سلێمانی کۆدەکەنەوە، بەڵام لە ھەولێر باج دەدەن ئەمە پیلانە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەولێر بە خاوەن کۆمانیاکان دەوترێت وەرنە ھەولێر باج بدەن کارئاسانیتان بۆ دەکەین بگرە کۆبوونەوە بە دەوڵەمەندەکانی ھەولێر کراوە و پێیانوتراوە نابێت کاڵا و پێداویستییەکانیان لە باشماخ و پەروێزخانەوە بێن و پێیان وتراوە لە برایم خەلیل و حاجی ئۆمەرانەوە کاڵاکانتان بێن و کارئاسانیتان بۆ دەکەین.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: مەترسی هەیە بۆ ئەمساڵ سوورێژە لە منداڵاندا ببێتە پەتا

بابەتی دواتر

دۆخی یاریزانە موسڵمانەكانی لیڤەرپوڵ لە مانگی ڕەمەزاندا چۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share