زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت رەنگە ئەمڕۆ یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیایی دەدەینە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەدەین، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت و کێشەی مووچە بوونی نامێنێت.

باسی لەوەشکرد، 95%ی ئەو داواکارییانەی بەغداد هەیانبووە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێکراوە بە هەموو وردەکارییەکانەوە و تەنها چەند خاڵێکی کەم ماوە، ئەویش لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەر دەکرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەی دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان

بابەتی دواتر

یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share