لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: نرخی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە 500 هەزار دینار

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نرخی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە 500 هەزار دینار.

هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “کارتی دەنگدان لە پارێزگاکانی عێراق بە شێوەی جیاواز کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، بەجۆرێک لە بەغداد نرخەکەی گەیشتووەتە 500 هەزار دینار.”

دەشڵێت، “ئەوە مەترسییەکی گەورەیە و پێویستە رێگری لێبکرێت بۆ ئەو مەبەستە داوامان لە هێزە ئەمنییەکان و لیژنەکانی هەواڵگری کردووە، بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆخە بکەن و بنبڕبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share