بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا 21 کۆچبەر بێسەروشوێنن

بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقومبوو بەهۆیەوە 21 کەس بێسەروشوێن بوون.

پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەلەمەکە لە دورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا نقومبووە، توانیویانە حەوت کەس لە خنکان رزگار بکەن، بەڵام 21 کەس بێسەروشوێن بوون.

باس لەوەش کراوە، ئەو کەسانەی لەنێو بەلەمەکەدا بوون زۆرینەیان خەڵکی سوریان و لەنێویاندا سێ منداڵ هەن، ئەو کەسانەش کە رزگارکراون لە دۆخێکی سەختدان و زۆرینەی کەسەکانیان لەدەستداوە، چونکە لەنێو بەلەمەکەدا لەگەڵیاندا بوون.

بەلەمەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە لیبیاوە بەڕێکەوتووە و 28 کەسی تێدابووە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، لە ساڵی 2023 دا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر دوای هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ ژن کێبڕکێی جێگرتنەوەی بایدن دەکەن

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستهەڵگرتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوبووەتەوە،…
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share