لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی تاسڵوجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە رێگەی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازیان لەنزیک گوندی ئەڵڵایی، کۆنترۆڵی  لەدەستدا و چووەتە سایدی بەرامبەر و کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا و بەو هۆیەوە  دوو کەسی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە”.

دەشڵێت، ”شۆفێری بارهەڵگرەکە لە نەتەوەی عەرەبە و قوربانیانی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش خەڵکی دوزخورماتوون و ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کردنەوەی رێگەکە دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. راگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردووەتەوە،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا. بافڵ،…
Total
0
Share