بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی کرد.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستیی د. فوئاد مەعسوم دەربڕی و ستایشی رۆڵی مێژوویی و کاریگەری بەڕێزیانی کرد لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و رایگەیاند، “یەکێتی بە وەفادارییەوە لە خەبات و ماندووبوونی ئێوە دەڕوانێت، ئێوە سەرمایەیەکی گەورەن بۆ ئێمە و هەوڵەکانتان لەپێناو سەرفرازیی کوردستان و بونیادنانی عیراقی نوێدا مایەی شانازییە”.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات، ئێوەش کە هاوڕێ و هاوخەباتی مام بوون، پاڵپشتی و پشتیوانیی ئێوە بەرز دەنرخێنین و بەشوێنپێی ئێوەدا هەنگاو بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر دەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل…
Total
0
Share