لەبارەی قەرزی خۆڵ و خاشاکەوە شارەوانیی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات قەرزی خۆڵ و خاشاک پاکتاوبکەن و لە داشکاندنی 20% سوودمەندببن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە خاوەنى خانووى نیشتەجێن یان باڵەخانەى بازرگانین و سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئۆتێلەکان و پێشانگاکان دەکەین سەردانى سەرۆکایەتىی شارەوانیی سلێمانى بکەن بەمەبەستى پاکتاوکردنى قەرزى خۆڵ و خاشاک و سوود لە داشکاندنی %20 وەربگرن.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لەسەر هاوڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل: پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت بەڵکو بەکاریناهێنێت

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رایگەیاند، “پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت، بەڵکو بەکاریناهێنێت”. رەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، رایگەیاند، “پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە چەک دانانێت،…
Total
0
Share