بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی زیاتر لە 20 پڕۆژە بۆ سلێمانی جێبەجێدەكرێن

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ڕێگای وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە چەند پڕۆژەیەك بۆ سلێمانی دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقمان كرد و لەگەڵ محەمەد داود بەڕێوەبەری سندووقی كۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان گفتوگۆمان كرد، دوای بەدواداچونی بەردەواممان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ خەرجكردنی بودجەی سندووقی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بۆ پارێزگای سلێمانی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەڵامی كۆتاییمان وەرگرت، بڕیاروایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پڕۆژەكان رابگەیەندرێن و بەسەرپەرشتیی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و پارێزگای سلێمانی ئەم پڕۆژانە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە:

1-تۆری ئاو بۆ گوندی ژاڵە و یەكەی ئاو بۆ گوندی باشتە و گوندی باوزێ.

2-دروستكردنی بنكەی تەندروستی بۆ گوندی خان رەئووف، دروستكردنی یاریگا لە گوندی باشتە.

3-دروستكردنی بنكەی تەندروستی بۆ گوندی سوورە قەڵات، دروستكردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لە گوندی مالومە.

4-دروستكردنی دوو قوتابخانەی 9 پۆلی لە هەردوو گوندی شێخ لەنگەری گەورە و خواروو، دروستكردنی بنكەی تەندروستی شێخ لەنگەری خواروو.

5-دروستكردنی رێگای گوندەكانی (شێخەڵمارێن، بیۆرین، نماولمە، چۆخماخ و سوورە قەڵات).

6-دروستكردنی رێگای گوندەكانی (چاڵاوە، كانی مازوو، شێخ عەوداڵان و باوزێ) لەگەڵ دیواری ڕاگری گوندی هەڵەدن.

7-دروستكردنی تۆڕی ئاوی گوندەكانی (لفتی ئاغا، چاڵاوە، كانی مازوو، بەردەشانی سەروو، شێخ عەوداڵان).

8-دروستكردنی یاریگا لە گوندی شێخ عەوداڵان، لەگەڵ زیادكردنی 6 پۆل بۆ قوتابخانەی گوندەكە.

9-دروستكردنی تۆڕی ئاوی گوندەكانی (بانی شار، كۆڵانی خواروو، تاسڵوجە، مایندۆڵ، گامێش تەپە) لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی شیرە مەڕ.

10-دروستكردنی تۆڕی كارەبایی گوندی قەشقە.

11-دروستكردنی قوتابخانەیەكی 9 پۆلی لە گوندی شیرەمەڕ، لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجـە.

12- دروستكردنی ڕێگاكانی گوندی (بانی شار، وێنە، مایندۆڵ، گامێش تەپە)

13-دروستكردنی ڕێگای خان ڕەئووف و ژاڵە.

بابەتی پێشتر

دەركەوتنی مەترسیدارە و نیشانەیەكی خراپە

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر هونەرمەندێكی ئێرانی ئاهەنگێكی كردووە و زەوییەكی پێدراوە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هونەرمەندێكی ئێرانی بەناوی جەمشید خەیری موقەدەم پێشتر ئاهەنگێكی سازكردووە و زەوییەكی لە…
Total
0
Share