بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پەرۆشانە جەخت لە سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی دەکەینەوە، بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد، پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هەروەها رەخساندنی زەمینەی لەبار لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کرا.
سەرۆک بافڵ پەرۆشانە جەختی لە سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی کردەوە، بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر کە خزمەتی خەڵک بکات بەبێ جیاوازی و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر.