بەدەل بەرواری لە پیشەی مامۆستایی دووردەخرێتەوە

بەدەل بەرواری

پەروەردەی دهۆك داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكات بەدەل بەرواری و مامۆستایەكی دیكە لە پیشەی مامۆستایی دووربخرێنەوە، بەدەل بەرواریش دەڵێت، پێیانڕاگەیاندووە دەوام نەكات، تا ئەوكاتەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدات.

لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆك داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكات مامۆستا بەدەل بەرواری لە كارەكەی وەك مامۆستا لابدرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، مامۆستا بەدەل بەرواری ڕایگەیاند، “لەدوای ئازادبوونم نەگەڕاومەتەوە سەر دەوام و پێیانڕاگەیاندووم دەوام نەكەم، تا ئەوكاتەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری كۆتایی دەدات لەوەی كە لە پیشەی مامۆستایی بەردەوامدەبم یاخو نا”.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەهۆی زیندانیكردنییەوە ماوەی 14 مانگ لە دەوامكردن دابڕاوە و وتی، “بەڵێنی ئەوەشم پێدراوە مووچەی ئەو 14 مانگەم بۆخەرجبكرێت”.

جگە لە بەدەل بەرواری، پەروەردەی دهۆك لە نووسراوێكی تردا داوای لەكارلادانی مامۆستایەكی دیكە دەكات بەناوی جەمال خەلیل مەجید سەرحان.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌‏

بابەتی دواتر

قەیرانی ئۆکرانیا.. ڕوسیا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share