رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای ناحیەی شۆڕش – ناحیەی سەنگاو چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا یارس و نیسان پیکاب روویدا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

ئەو نەهەنگەی گومانی سیخوڕبوونی لێدەکرا بە مردوویی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی کامێرای جێگیر لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share