نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا کە بۆ ماوەی مانگێک بەڕێوەدەچێت، بڕی 175 هەزار تۆن لەلایەن دوو کۆمپانیاوە وەردەگیرێن.
ڕوونیشیکردەوە، لە قۆناغی دووەمدا ئەگەر گەنم مایەوە و پێویستی کرد، ماوەکەیان بۆ درێژدەکرێتەوە و کۆمپانیاکان ئامادەییان دەربڕیوە گەنمی زیاتر وەربگرن.
بە وتەی نەوزاد شێخ کامیل، دەبێت گەنمەکان هەمان ئەو تایبەتمەندییەیان هەبێت کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دیاریکراون، بۆ هەر تۆنێکیش بڕی 400 هەزار دینار دەدرێت بە جوتیاران.