عێراق لە 10 ناوچەدا بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەدوای غازدا دەگەڕێت

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەنیازە لە 10 ناوچەدا بەدوای غازدا بگەڕێت بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەردەگرێت.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”حکومەت بەنیازە لە 10 ناوچەی بەدوای غازدا بگەڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو ئەرکە دەخرێتە بەردەم کۆمپانیا تایبەتمەندەکان و بەم نزیکانەش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئەمەریکا دەکەین، بەو پێیەی پلانمان هەیە بیخەینە بەردەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە”.

وەزیری نەوت هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق پڕۆژەیەکی نوێی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەی نەوتی فەحا لە باشوور دەستپێدەکات، بە توانای 125 ملیۆن پێی سێجا و پڕۆژەکە دەبێتە لایەنێکی سەرەکی لە ستراتیژیی وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی وزە”.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغداد دێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بۆ کەرتی وزەی عێراق دوای ئەوەی خولەکانی پێشووی مۆڵەتدان کۆمپانیا چینییەکان زۆرینەی کێڵگە بەردەستەکانیان بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو كاروانە سەربازی و لۆجستییانەی دەكرێنە ئامانج هی هاوپەیمانان نین و عێراقییەكان خۆیان ئەو…
Total
0
Share