بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوچەکانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ کەمێک نزمدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی :39
دهۆک : 41
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44