مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خەرجدەکرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خەرجدەکرێت و هەفتەی داهاتووش هی مانگی هەشت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو جار قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردووە ئەو کاتەی لە میسر بووە و پێی وتووە ئەمڕۆ رێنمایی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی وتووە، هەفتەی داهاتوو تەواوی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خەرجدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك شاخەوانی كورد گەیشتنە لوتكە شاخێكی بەرز لە قەفقازیای باشوور

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share