توێژینەوەیەک: بوونی درەخت لە چواردەوری ماڵەکەت پەیوەندی بە تەندروستیی دڵی تۆوە هەیە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە لەگەڵ بوونی سەوزای لە چواردەوری مرۆڤ هەیە و ئەوانەی لەو گەڕەکانە دەژین کە سەوازایی زۆرە، مەترسیی نەخۆشییەکانیان لەسەر کەمترە.

پسپۆڕانی تەندروستی لە زانکۆی ڵویسڤێلی ویلایەتی کەنتاکی هەستاون بە چاودێری تەندروستیی 745 کەس لە شەش گەڕەکی هەژار نیشین و چینی ناوەڕاستی باشووری ڵویسڤێڵ کە رووبەڕی ناوچەکەیان چوار میلی چوارگۆشە بووە، هەموو داتاکانیان لێوەرگیراوە لە نمونەی خوێن، قژ، نینۆک و میز، پیسبوونی کەشوهەوای ناوچەکە و ئاستی درەخت لە ناوچەکە پێوانەکراون.

لە هەنگاوی دواتردا، لەماوەی چەند ساڵێکدا، پسپۆڕەکان لە رێگەی خەڵکی گەڕەکەکان خۆیانەوە زیاتر لە 8 هەزار درەختی جۆراوجۆریان چاندووە و پاشان تەندروستیی کەسەکانیان بەراوردکردووە و سەرنجیان داوە لە دوای رواندنی درەختەکان، ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەربوون.

ئارونی باتناگار، سەرپەرشتیاری لێکۆڵێنەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی ئەوان بەدەستیان هێناوە ئەوەیە، “رواندنی درەخت و سەوزایی لە ناوچەکە ئەگەری مەترسی نەخۆشی دڵی بە رێژەی 13% کەمکردووەتەوە و هەمان کاریگەری وەرزشێکی بەردەوامی هەبووە لەسەر جەستەی دانیشتوانی گەڕەکەکە و هەوکردنی گشتیی بە رێژەی 13% بۆ 20% کەمکردووەتەوە.

پیتەر جەیمس، بەڕێوبەری سەرنتەری تەندروستیی ژینگەیی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لەبارەی ئەم توێژینەوەیەوە قسەی بۆ پێگەی ئێن بی سی ئەمریکی کردووە و وتویەتی، سروشتی پاک تەنها خزمەتگوزارییەکی زیادە نییە، سەوزایی تەنها بۆ دەوڵەمەندەکان نییە، بەڵکو پێویستییەکی بنەڕەتی مرۆڤە، دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

چۆن دەزانیت منداڵەکەت پێویستی بە چاویلکەیە؟

بابەتی دواتر

وەفدی دارایی هەرێم لە بەغداد تاوتوێی گرفتی مووچە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share