16ی 9 دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی بەهرەمەندان لە عێراق دەستپێدەکات

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رەسمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی خوێندنگەکانی بەهرەمەندانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 16ی 9 یەکەم رۆژی دەوامی رەسمی دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی خوێندگەکانی بەهرەمەندانی ئاگادارکردەوە، بە فەرمانێکی وزاری بڕیاردەرچووە بۆ دەستێپکردنی دەوامی رەسمی ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 16ی 9دا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندیبەستنی مامۆستایانی خوێندنگەکانی بەهرەمەندان لە رۆژی سێشەممەی داهاتوودا دەبێت، کە هاوکاتە لەگەڵ 3ی 9ی 2024.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق 1 ی تشرینی یەکەمی وەک یەکەمین رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی گشتی دیاریکرد.

 

بابەتی پێشتر

پارێزگاری کەرکوک: داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن

بابەتی دواتر

دەست بە خەرجكردنی مووچەی مانگی تەمموز دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share