وەزارەتی دارایی خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رادەگەیەنێت، هەر خانەنشینێک لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەکات مووچەکەی رادەگیرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.

جەختیشیکردەوە، هەر خانەنشینێك لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە

بابەتی دواتر

رێگای دوو گوندی سنووری بێتواتە قیرتاو دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share