ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سەگە

لە جیهاندا 26 ی ئابی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی سەگ ناسراوە و ساڵانە بەو بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن.

کۆلین بیج شارەزای شێوازی ژیانی ئاژەڵە ماڵیی و شیردەرەکان و بەرگریکار لە مافی ئاژەڵان و رزگارکردنی ئاژەڵان، لە ساڵی 2004 ەوە 26 ی ئابی وەک رۆژی جیهانیی سەگ ناساند.

لە هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەی سەگی بێلانە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بە شێوەیەک لە هەندێک شوێن بوونەتە جێگای مەترسی بۆ هاوڵاتییان.

لە چەند رۆژی رابردوودا دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن بە هاوکاریی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی هەڵمەتی نەزۆککردنی 500 سەگی بێلانە و گەڕانەوەیانی بۆ ناو سروشت راگەیاند.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share