رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانە.. ساڵانە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بۆ توتن خەرجدەکرێت

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان، ساڵانە دەکەوێتە 31ی ئایارەوە، بەڵام وازهێنان لە جگەرە لە جیهاندا بەراورد بە گەشەکردنی زۆر خاوە و ئامارەکان لەو بارەوەیەوە مەترسیدارن.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان داهاتی بازاڕی بەرهەمە تووتنییەکان لە ساڵی 2023دا 941.1 ملیار دۆلارە، پێشبینیدەکرێت ساڵانە لە ماوەی نێوان ساڵی 2023 تا کۆتایی ساڵی 2027 بازاڕی بەرهەمە توتنییەکان بە رێژەی 2.5% گەشە بکات.

پشکی گەورەی ئەو بازاڕە کە دەکاتە 834.7 ملیار دۆلار تەنها بۆ بازاڕی جگەرەی باو دەچێت نەک نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی دیکە.

بەداخەوە لە ئابووری جیهانیی تووتندا، گەشەی بازاڕی بەرهەمەکانی توتن بەهۆی زۆربوونی بەرچاوی خواست لەسەر جگەرە و زۆربوونی ژمارەی جگەرەکێشان لە ناوچە گەشەسەندووەکانی ئاسیا و ئەفریقا زۆر گەشەی کردووە.

هەروەها هەڵمەتە چڕوپڕەکانی بازاڕکردن کە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە بەڕێوەدەبرێن هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ بەردەوامیی ئەم پیشەسازییە.

پیشەسازییەکە ئێستا رەوتێکی خستنەبازاڕی بەرهەمی نوێی بەرهەمە توتنییەکان بەخۆوەدەبینێت کە ئارەزووی بەکاربەران بۆ بەکارهێنانی تووتن دەوروژێنێت و بەم شێوەیە گەشەی بازاڕی توتن دەباتەپێشەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ناوەندی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC)، کۆمپانیاکانی گەورەکان بۆ راکێشانی بەکارهێنەران گەورەترین خەرجکەرانی بازاڕی جگەرەن.

بەپێی داتاکانی CDC، لە ساڵی 2021دا کۆمپانیا گەورەکان تەنها لە ئەمریکا 8.9 ملیار دۆلاریان بۆ بەبازاڕکردنی تووتن و جگەرە خەرجکردووە.

ئەمەش دابەش دەبێت بۆ 22.5 ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا یان نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار لە کاتژمێرێکدا.

بەکارهێنانی تووتن لە وڵاتانی پێشکەوتوو و دەوڵەمەند لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو دابەزین دەچێت، ئەمەش بەهۆی بەرزی ئاستی هۆشیاریی دانیشتووان سەبارەت بە کاریگەرییە خراپەکانی بەکارهێنانی تووتن..

بەڵام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵانە بە نزیکەیی 400 ملیار جگەرە بەکاردەهێنرێت، لە ڕاپرسییەکەدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەکارهێنانی بەرهەمەکان لە لوبنان، میسر، عومان و شانشینی عەرەبی سعودیە دەخاتەڕوو.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵ: بە کوڵاندن و بەستنی گۆشت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تێیدا لەناودەچێت

بابەتی دواتر

مباپێ بە تەنها نایەت بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share