جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە سێ دەوامی تێدا بکرێت.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە و جیاواز لە ساڵانی رابردوو پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ هیچ تاقیکردنەوەیەک نامێنێت کە پێشتر گرفتی بۆ دروستدەکردین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئەوەی دەمێنێتەوە دابەشکردنی وانەکانە بەسەر مامۆستایان لەگەڵ دابەشکردنی خوێندکاران بەسەر پۆل و خوێندنگەکاندا کە بەخشتەیەک ئەوەش رێکخراوە و کارئاسانی باشی کردووە خوێندنگاکان”.

سەبارەت بە دەوامی خوێندنگاکان لە سنووری سلێمانی دەڵێت، ”بەهیچ شێوەیەک چوار دەوامی و سێ دەوامیمان نییە، ئەوەی کە دەوترێت سێ دەوامییە ئەوە دەوامی ئێوارانە و لەدوای کاتژمێر چوار دەستپێدەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی: ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share