بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرێکەوە لە 45 شاری بەرازیل باری نائاسایی راگەیەندرا

بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە باری نائاسایی لە 45 شاری ویلایەتی ساوپاولۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵات راگەیەندرا و وەزیری ژینگەی بەرازیل رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە شەڕدایە لەگەڵ ئاگرێکی گەورەدا.

مارینا سێلڤا، وەزیری ژینگەی بەرازیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ”وڵاتەکەمان لە شەڕدایە لەگەڵ ئاگرێکی گەورە و تاواندا و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان دەستپێکردووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتووەتەوە و لە هەموو ویلایەتەکان کاردەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاگرەی بڵاوبووەتەوە”.

تارسیسیۆ دی فرێیتاس، حاکمی ساوپاولۆ باری نائاسایی لە 45 شاری ویلایەتەکە راگەیاند و دەستگیرکردنی دوو کەسیشی پشتڕاستکردەوە کە گومانیان لێ دەکرێت دەستیان لە سووتاندنی ئەو دارستانانەدا هەبێت.

یەکێک لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، شاری ریبێیراو پرێتۆیە کە زیاتر لە 700 هەزار کەسی تێدایە و نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە ساوپاولۆوە دوورە و لە ناوەڕاستی ناوەندێکی گەورەی کشتوکاڵیدایە.

لەمساڵدا لە سەرانسەری بەرازیل تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆنم زەوی سووتاون، بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە لە مانگی یەک تاوەکو مانگی تەمموز، ئاگرکەوتنەوەکان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 1500% زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی رووداوەکەی سەرچنار

بابەتی دواتر

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share