دژەتیرۆر بەشداری لە پێشبڕكێیەكی ساڵانەی جەنگاوەراندا دەكات

هێزێكی دژەتیرۆر وەك یەكەمین هێزی تایبەتی كوردستان بەشداری لە پێشبڕكێیەكی ساڵانەدا دەكات.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار هێزێكیان وەک یەکەمین هێزی تایبەتی کوردستان بەشداردەبن لە سیانزەهەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان کە لەلایەن ناوەندی راهێنانی شا عەبدوڵای دووەم بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، “بەشداریکردنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر_CTG لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لە پاڵ 33 هێزی تایبەتی دیکە کە نوێنەرایەتی 19 وڵات دەکەن، گرنگی و بەرزی توانای ئەم دامەزراوەیە دەردەخات کە توانیویەتی رۆڵی کارا ببینێت لەو ئەرکەی لەپێناویدا دروستبووە کە ئەویش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و توانیویەتی شان بدات لە شانی باشترین هێزە تایبەتەکانی جیهان”.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ کەمال: پلەی گەرمی دادەبەزێت و نمە باران هەندێک ناوچە دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور لە گەرمیان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share