سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی لەگەڵ ئەو قسانە خەوی خۆشتر دەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم چەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەسەر دابەشكردنی وەزیرەكان ئەنجامدەدرێت، دەبێت ئینسان دوور لە هەڕەشە و خۆگیڤكردنەوە باسی بابەتەكان بكات.

باسیلەوەشكرد، “پێویستە هەوڵی ئەوە بدەین چۆن بە ئاسوودەیی هاوڵاتییان دەنگیاندا بەو شێوەیەش گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دوور لە بارگژری بەڕێوەبچێت”.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی، “قسەكانی سەرۆكی پارتی كەمێك توندی پێوە دیاربوو، بەڵام زەروور نەبوو، هەرچەندە بۆ جەماوەریكی پارتی قسەی كردووە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەو قسانە خەوی خۆشتر دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: وەک بارودۆخی ئاسایی مامەڵە بکەن و زیاد لە پێویستیی رۆژانەتان خۆراک و کاڵا مەکڕن

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایدەگەیەنێت، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کۆگاکان پڕن لە خۆراک و پێداویستیی بنەڕەتی و…
Total
0
Share