توێژەران: تەماشاکردنی کورتەڤیدیۆکانی سۆشیاڵمیدیا مرۆڤ تووشی بێزاری زیاتردەکات

رۆژانە قسەی جیاواز لەبارەی کاریگەرییەکای سۆشیاڵمیدیا و تەکنەلۆژیای نوێ و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەبیستین، بەڵام هیچ کامیان لەوە دەرناچن کە زۆر بەکارهێنانیان زیان بە مرۆڤ دەگەیەنن و زۆرێک لە توێژینەوەکان ئامۆژگاری مرۆڤ دەکەن بەشێوەیەکی تەندروست کاریان پێبکەن.

ئەنجامی حەوت تاقیکردنەوە کە زیاتر لە هەزار و 200 ئەمریکی و کەنەدی بەشدارییان تێداکردبوو، دەریخست کە سەیرکردنی کورتەڤیدیۆی سۆشیاڵمیدیاکان، یان بەخێرایی چاوپێداخشاندنیان وا دەکات مرۆڤ زیاتر هەست بە بێزاری بکات نەوەک کەمتر.

توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە کە ناوی کاتی تام-ە و خوێندکاری پۆست دکتۆرایە رایگەیاندووە، بە خێرایی گۆڕینی ڤیدیۆکان لە دانەیەک بۆ دانەیەکی دیکە، کاریگەری نەرێنی زیاددەکات لەسەر مرۆڤ نەوەک کەمی بکاتەوە، چونکە وەک ئەوە نییە مرۆڤ تەماشای یەک ڤیدیۆ بکات و تا کۆتایی لەسەری بمێنێتەوە.

ئەگەر خەڵک ئەزموونێکی چێژبەخشتریان دەوێت لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکاندا، دەتوانن هەوڵبدەن سەرنجیان لەسەر ناوەڕۆکەی ئەو ڤیدیۆیە بێت کە تەماشای دەکەن و گۆڕانکاری کەم و سنوورداربکەن، چونکە بەو جۆرە چێژێکی زۆر باشتری لێوەردەگرن وەک لەوەی لە ڤیدۆیەک بۆ دانەیەکی دیکە بڕۆن.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەشداربووان ئەزموونی بینینی ڤیدیۆی درێژتر دڵخۆشکەری کردوون و مانادارترە لە گەڕان بەناو ژمارەیەک کورتەڤیدیۆدا، بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بێزاری زیاددەکات و چێژوەرگرتن لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان تێکدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share