نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە تونس بێسەروشوێن بوون

ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە وڵاتی تونس بێسەروشوێن بوون، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانیش دەڵێت دەستگیرکراون.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند هەفتەیەکە ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە زیاتر لە 12 کەس دەبن و خەڵكی شارە جیاوازەکانی هەرێمن بە مەبەستی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگای دەریای سپی ناوەڕاستەوە روویان لە وڵاتی تونس کردووە و لەو وڵاتە بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ناردنی نوێنەرمان بۆ ئەو وڵاتە بۆمان دەرکەوت هاوڵاتییەکان لە یەکێک لە بەندەرەکانی تونس دەستگیرکراون.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، ئەو شوێنەی کۆچبەرە کوردەکان بۆی چوون لە دەرەوەی ئەو بڕیارەی تونسە کە پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراق هەڵگرتووە بۆیە دەستگیریکردووین، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا بتوانین چارەنووسیان یەکلایی بکەینەوە، کە ئایا ئەمانە دادگایی دەکرێن؟سزادەدرێن؟یان رەوانەی عێراق دەکرێنەوە.

لەدوای بڕیاری حکومەتی تونس بە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی عێراق، ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی هەرێم بە مەبەستی گەیشتنیان بە وڵاتی ئیتاڵیا لە رێگای دەریای سپی ناوەڕاستەوە چوونەتە تونس و هەوڵی پەڕینەوە دەدەن.

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حەوت ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كێشەیەكی نوێ بۆ مووچە دروستبوو بەغداد داوای پارە لە هەرێم دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە زێی کەلەک خنکا

لەدوێنێوە منداڵێک لە زێی کەلەک خنکاوە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share