پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند، رووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆری پیكاب و بی ئێم دەبلیو و دۆجی چارجەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.