فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی کۆمپانیای شاومیی چینی

داهاتی کۆمپانیای شاومیی چینی بە رێژەی 32% زیادیکردووە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، ئەوەش دوای دەستپێکردنی کۆمپانیاکە بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل هاوتەریب لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی وەک مۆبایل و تابلێت و چەندین کەرەستەی دیکە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای شاومی، لە سێ مانگی رابردوودا داهاتی کۆمپانیا چینییەکە 12.64 ملیار دۆلار بووە، ئەوەش 32% زیاترە لە داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکەی یەکەمی ئەمساڵدا.

شاومی کۆمپانیایەکی چینییە لە بواری ئەلیکترۆنیاتدا کاردەکات، ساڵی 2010 دامەزراوە و بارەگای سەرەکیی دەکەوێتە شاری پەکین، ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک و زۆر بەرھەمی دیکە بەرھەم دەھێنێت و دروست دەکات. یەکەم تەلەفۆنی زیرەکیی بڵاوکردەوە لە ئابی 2011 و بەخێرایی بڵاوبۆوە و فرۆشی باشیان ھەبوو لە چین.

لە سەرەتای چارەکی دووەمی 2018، شاومی چوارەم گەورەترین پیشەسازی تەلەفۆنی زیرەک بوو، پێشەنگ لەھەردوو بازاڕی گەورەی چین و ھیندستان، شاومی 15 هەزار کارمەندی ھەیە لە چین، ھندستان، مالیزیا، سینگاپۆر و دەیەوێت بە ئاڕاستەی وڵاتانی دیکەش فراوان ببێت.

بابەتی پێشتر

باشترین رێگاچارە بۆ پاراستنی سەرمایەی نەختینە چییە؟

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: ماڵی هیچ هاوڵاتییەكی كەركوك ناڕوخێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share