هەڤاڵ ئەبوبەكر: میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو بودجەی بەكاربردنەی لە رابردوودا كە نەبووە یاخود كەمبووە زیادمان كردووە و دەسەڵاتەمان وەرگرتووە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە.
ئاشكراشیكرد، “ئەو كێشانەی لە زەوی زار و خانووی بێتاپۆكان و گەڕەكە نوێیەكان هەبوون وامانكردووە چارەسەربكرێن و بەشێكی دیكەی ئەو پرۆژانەی 90%یان تەواوبووە لە قۆناغی یەكەمدا نەخشەیەك دادەنێین كە ئەوانە تەواوبكەین و ئەو پرۆژانەی پێشتر بودجەیان لەسەر پترۆ دۆلار و نەوت بووە بخرێتە سەر وەبەرهێنانی وەزارەتەكان”.

وتیشی، “ئومێدەوارین بە باشبوونی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بگەڕێتەوە و بتوانین خزمەتی هاوڵاتییان بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share