بەتەمەنترین ژنی جیهان لەتەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ماریا برانیاس مۆرێرا، کە لە ساڵی 2022 ناسناوی بەتەمەنترین ژنی جیهانی وەرگرت، ئەمڕۆ لە تەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

خانەوادەکەی هەواڵەکەیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، لە خەودا کۆچی دوایی کرد و مردنێکی بێ ئازاری هەبووە.

ماریا برانیاس مۆرێرا پێشتر، لەلایەن دامەزراوەیەکی ئەمریکییەوە پشکنینی تەمەنی بۆ ئەنجامدرا بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەنی و دەرکەوت لەدایکبووی ساڵی 1907 بووە، ئەم ژنە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی بینی و سەرەڕای گرتنی کۆرۆنا، سەردەمی کەرەنتینەی کۆرۆناشی تێپەڕاندووە، ئەوەش دۆخێکی دەگمەنە کە روویدابێت.

مانگی یەکی ساڵی 2023، ماریا لەلایەن رێکخراوی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دەستنیشانکرا وەک بەتەمەنترین کەس کە لە ژیاندابێت لەسەرزەوی، ئەوەش دوای مەرگی ژنێکی فەڕەنسی تەمەن 118 ساڵ لە فەڕەنسا.

لەدوای مەرگی ماریا برانیاس، ژنێکی ژاپۆنی بەناوی تۆمیکۆ ئیتۆکا کە لەدایکبووی ساڵی 1908ە و تەمەنی 116 ساڵە دەبێتە بەتەمەنترین ژنی جیهان کە لە ژیاندا بێت.

بابەتی پێشتر

كەی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن؟

بابەتی دواتر

رۆژی پێنجشەممە لە کەرکوک کرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share