هەولێر.. ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر کەوتەوە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردووەتەوە، کارگەکە لەناو دوو باڵەخانەدایە، هەردوو باڵەخانەکە بە تەواوی سووتاون و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵكراوە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە و تێکڕای زیانە ماددییەکان نەزاندراوە، دوای لێکۆڵینەوە و خەمڵاندن هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share