زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوا وادەبووە كە ژمێریاریی سەرجەم فەرمانگەكان لیستەكانیان بنێرن بۆ گەنجینەكان تاوەكو پەسەندبكرێت و لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رەوانەی بەغداد بكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستەكان بە ئەلیكترۆنی و بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەكراوە و بە تەواوكردنی لیستەكان رووندەبێتەوە هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو چەندی پێویستە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share