بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كۆرمۆر

كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، ئەوەش سێیەم جارە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بە مووشەك هێرشبكرێتەسەر كێڵگەكە.

ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ، هێرشەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تا ئێستا وردەكاریی زیاتر لەبارەی هێرشەكەوە بەردەست نییە.

هێرشەكەی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت دوێنێ هەینی مووشەكێك ئاراستەی كێڵگەكە كرا و پێشتریش بە هەمان شێوە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەر مووشەك درابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەمانەوێت بڕیارێكی كۆتایی بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێم نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو 700 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و…
Total
0
Share