هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی لە سلێمانی نییە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی لە سلێمانیدا نییە و پاڵاوگەیەكمان هەیە كە بەنزین بە ئۆكتانی بەرز بەرهەمدەهێنێت و كاردەكات بە شێوەی رەسمی.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی لە سلێمانی نییە و پاڵاوگەیەكمان هەیە كە بەنزینی سەوز بەكوالێتیی بەرز بەرهەمدەهێنێت و بەشێوەی رەسمی كاردەكات و لە ژێر چاودێریی فەرمانگەی ژینگەی كوردستاندا.

وتیشی، “ئەو دیاردەیەی لە شارەكانی دیكە هەن سەبارەت بە دووكەڵی مۆلیدەكان و دەنگیان هەیە، لە سلێمانی چەندین ساڵە نەماوە و ئەگەر شتێك لە شوێنێكی دیكە هەیە پێویست ناكات دابەشبكرێت بەسەر تەواوی هەرێمی كوردستاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە…
Total
0
Share