مانگرتن لە خواردن وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی

مانگرتن لە خواردن Hunger Strike، بە جۆرێک لە جۆرەکانی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە جیهاندا دادەندرێت، کە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانەوە ئەنجامدەدرێت بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانیان بە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

مانگرتن لە خواردن، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و سەرەتای سەرهەڵدانی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتیی رۆم، ئەوکاتەی کەسێک بەناوی (نێرڤا) وەک دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەبەرامبەر بڕیارەکانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت مانی لە خواردن گرت

بەپێی راپۆرتە مێژووییەکان، لە ساڵانی 1900 دا مانگرتن لە خواردن، وەک یەکێک لە رێگا و شێوازە باوەکانی دەربڕینی ناڕەزایەتیی و ئیدانەکردن ئەنجامدەدرا و ژمارەیەی بەرچاو لە رێکخراوە مرۆییەکان و چالاکوان و کەسایەتییەکان ئەو شێوازەیان بەکادەهێنا.

مەهاتما غاندی، شۆرشگێر و سیاسەتمەداری بەناوبانگی هیندستان، یەکێک بووە لەو کەسانەی چەندین جار بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە دژی دەسەڵات مانی لە خواردن گرتووە.

هۆکارەکانی مانگرتن لە خواردن چین؟

ناڕەزایەتیی لە سیستەمی دەوڵەت و چەسپاندنی دادپەروەری، دوو هۆکاری سەرەکیی و بەربڵاو لە جیهاندا دادەندرێن، کە چالاکوانان و چین و توێژە جیاوازەکان لەپێناو بەدەستهێنانیاندا مان لە خواردن دەگرن.

هاوکات، لە شاری سلێمانی، ماوەی هەفتەیەکە ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی بە شێوازێکی نوێ دەستییان بە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان کرد کە بریتیبوو لە مانگرتن لە خواردن، بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانییان بۆ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share