ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێریی دارایی هەبووە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکییەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچە و میلاکات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانمان بەڕوویاندا کراوە بووە”.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو وتانەی وەزیری دارایی هەرێم لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا بووە لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر کاری تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، وەفدەکە ئامانجی سەردانەکایان روونکردەوە کە خۆی لە وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2024 دەبینێتەوە ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتیی عێراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share