شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

سێ پرۆژەی نوێ لەبواری جوانكاری و خزمەتگوزاری لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە كاریان تیادەكرێت.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، دوای سەردانكردنی شەقامی کۆریدۆری سلێمانی-تاسڵوجە، بڕیاریاندا بە نۆژەنکردنەوەی دیواری راگر بەرامبەر شارەوانیی راپەڕین بە شێوازێکی مۆدێرن و جوان.

پرۆژەكە سیمایەكی جوان بە شەقامی دەروازەی سلێمانی لە سنووری گەڕەكی راپەڕین دەبەخشێت.

لەیلا عومەر وتیشی، دواتر سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گەڕەکەکانی (48 و 14)ی وڵوبەی كرد، بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئاستی بەڕێوەچوونی کارەکە کە سووديکی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەبێت بەهۆی زۆری رێژەی دانیشتووانەکەی.

یەكێكی دیكە لەو پرۆژانەی ماوەیەكە شارەوانیی سلێمانی كاری تیادادەكات بریتییە لە رێكخستنەوەی زەوی و شەقامی بەردەم (پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی) لە تاسڵوجە. سەرۆكی شارەوانی دوای سەردانكردنی پرۆژەكە باسی لەوەكرد، “گفتوگۆ و راوێژمان کرد لەسەر دیزاینی پێشنیارکراو بەشێوەیەکی مۆدێرن کە پێکدێت لە پاککردنەوە و سەوزکردن و دروستکردنی پارکی ئۆتۆمبێل”.

بابەتی پێشتر

رەوەند مەلا مەحمود: حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانە

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: دەباشان و سەری ڕەش دەتوانن كاری هاوبەش بكەن بەڵام لەسەر حسابی بنەما جێگیرەكانی یەكێتی نابێت

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی، گۆڕانكارییەكانی ناو حزبەكەی بە “ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو” و “شۆڕشێكی گەورە” ناودەبات و دەربارەی دیدارەكەی هەفتەی ڕابردووی…
Total
0
Share