تەندروستیی کەرکوک لەسەر تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون روونکردنەوەدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە باس لە تووشبوونی کەسێک بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون دەکەن لە پارێزگاکەیان.

تەندروستیی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لە پارێزگاکەکە بوونی نییە و ئەو قسانەی باس لە بوونی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاریی دەکەن ناڕاستە.

روونکردنەوەکەی تەندروستیی کەرکوک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک بوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە گوایە نەخۆشێک تۆمارکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لەناوخۆی عێراقدا تۆمارنەکراوە و رۆژی هەینی 16ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لەناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان ریوشوێن دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی ئەمنیی رژێمی پێشوو کە لە ساڵانی حەفتاکان لە هەرێمی کوردستان بوو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی ڤاکسینی جیاواز.. وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان قسەی جیاواز دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ڕێگەپێدراوبێت دوو ژەمە ڤاکسینی جیاواز وەربگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەڵێن،…
Total
0
Share