توێژەرانی زانکۆیەکی کەنەدا لە گەرمیی جەستە کارەبا بەرهەمدەهێنن

توێژەرانی زانکۆی واتەرلوی کەنەدی قوماشێکی داهێنەرانەیان دیزاینکردووە بۆ گۆڕینی گەرمیی لەش و تیشکی خۆر بۆ کارەبا کە هەنگاوێکی گرنگە لە پەرەپێدانی قوماشی زیرەکدا.

لەو بارەیەوە لە راپۆرتێکدا کە توێژەرانی زانکۆی واتەرلوی کەنەدی لە گۆڤاری ماتریاڵ ساینس ئاند تێکنۆلۆجی بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن، ”دەتوانرێت ئاستی کارەکانی ئەو قوماشە زیرەکە بەرزبکرێتەوە کاتێک لەگەڵ هەستەوەرەکاندا تێکەڵ دەکرێت، بەجۆرێک کە دەتوانرێت بۆ چاودێریکردنی لێدانی دڵ و پلەی گەرمی بەکاربهێنرێت، تەنانەت لە دەستنیشانکردنی ماددە کیمیاییەکانی ناو هەناسەشدا سوودی لێ وەردەگیرێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”تیمەکەمان سەرکەوتوو بووە لە تێکەڵکردنی ماددە پێشکەوتووەکانی وەک MXene و ئەو پۆلیمرانەی کارەبا بەرهەمدەهێنن لەگەڵ شێوازی پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی قوماش، هاوکات تیمەکە رووکارێکیان لەسەر قوماشەکە دروستکردووە کە تەنۆکەکانی MXene لەرێگەی بەندی هایدرۆجینییەوە رادەکێشێت، لە ئەنجامدا قوماشێکی گەرمی کارەبایی بەرهەمدەهێندرێت”.

ئەو توێژەرانە ئاشکرایانکردووە، ”کاتێک قوماشە زیرەکەکە لە رێگای دەمامکەوە بەکاردەهێندرێت، گەرمیی لەش دەگۆڕێت بۆ کارەبا بە بەکارهێنانی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان جەستە و ژینگە، بەوەش چاودێرییەکی وردی رێژەی هەناسەدان دەکات لەگەڵ دەستنیشانکردنی نیشاندەری کیمیایی ڤایرۆسەکان و نەخۆشییەکانی دیکە لەو کەسەی بەکاریدەهێنێت”.

تیمەکە پلانیان هەیە کارایی قوماشەکە باشتر بکەن و لەگەڵ پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان تێکەڵی بکەن، هەروەها پلانیان هەیە ئەپڵیکەیشنێک دروسبکەن کە راستەوخۆ زانیاریی تەندروستی بۆ ناوەندەکانی تەندروستی کۆبکاتەوە و بیانگوازێتەوە، توێژەران پشتڕاستیشی دەکەنەوە کە قوماشە نوێیەکە جێگیرتر و بەهێزتر و کاریگەرترە لە بژاردەکانی ئێستا کە لە بازاڕدا هەیە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری دزی سەدە: ناوی هەموو ئەوانە ئاشکرادەکەم کە تێوەگلاون

بابەتی دواتر

هۆكاری راگرتنی كاركردن لە هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك تایوانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر دوورگەی تایوانی هەژاند. بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەند، بومەلەرزەكە…
Total
0
Share