نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 348 دۆلار دەكڕدرێتەوە كە نزیكەی 522 هەزار دینارە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 298 دۆلار دەكڕدرێتەوە كە دەكاتە نزیكەی 447 هەزار دینار.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ زیاتر جیهانییە و پێشتر یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە نزیكەی 480 بۆ 490 هەزار دیناردا بووە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

لە هەرێم پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share