کارەبا لە سەرانسەری لوبنان بڕا

لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سەرجەم بەشەکانی وڵاتی لوبنان بە فڕۆکەخانەکان و زیندانەکانیشەوە کارەبا بڕاوە.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستگەکانی دابینکردنی کارەبای لوبنان پچڕانی گشتیی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکە روویداوە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی لوبنان دڵنیاییاندا لە چارەسەرکردنی کێشەکە لە شوێنە گشتییەکان لە رێگای دابینکردنی مۆلیدەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆری پێداویستی لوبنان لە سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبا لە لوبنان پڕدەکاتەوە، بەڵام بەهۆی رادەستنەکردنی شایستە داراییەکانی لەلایەن ئەو وڵاتەوە هەناردەکردنی سوتەمەنی راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

گۆتیرێش: گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە سورییەكان بەبێ ڕەزامەندیی دیمەشق ‏پێویستییەکی گرنگە

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش لە ڕاپۆرتێکدا، کە دوێنێ سێشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نێودەوڵەتیی کردووە، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە دانیشتووانی سوریا…
Total
0
Share