بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی تەکیەی سنووری چەمچەماڵ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی تەکیەی سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان خانەوادەی زاوا و خەزورێک روویدا و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن 23 ساڵان کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

باسی لەوەش کرد، کوژراوەکە ناوی ئالان تاڵب-ە و لەدایکبووی ساڵی 2001-ە.

بە وتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک دەرچووە، کە ئێستا هەڵاتوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکارەکان: نابێت رێژەی کرێکاری خۆماڵی لە 75% کەمتر بێت

بابەتی دواتر

لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share