بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رێگایەكی سەرەكی داخست و دەڵێت، “شەقامی سەرەكی كەلار بۆ دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووەن هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادارتان دەكەین كە شەقامی سەرەكی ( كەلار – دەربەندیخان ) لەبەردەم بەنزینخانەی حاجی تۆفیق بەمەبەستی چاكسازی كرد هەڵكەندراوە و داخرا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەردوو سایدەكە داخراوە و كاری تێدا دەكرێت شۆفێران و هاوڵاتییان دەتوانن رێگای لاوەكییەكە بەكاربهێنن بۆ هاتوچۆ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە كاتێ دەگەنە ئەو سنوورە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەكانتان هێواش بكەنەوە و بە وریایی تەواوە شۆفێری بكەن.