سیستمی خۆراكیی كیتۆ دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجە ببێتەوە؟

تیمێكی زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا كاریگەریی رۆڵی سیستمی كیتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ئاشكرادەكەن، دۆزینەوەیەكی سەرنجڕاكێشیش بەدەستدەهێنن.

زانایان ئاشكرایانكرد كە پلانی ئەو جۆرە سیستمە خۆراكییە، كە پشت بە سنووردانان بۆ كاربۆهیدرات و زیادكردنی چەوری دەبەستێت، دەشێت ببێتەهۆی ئەوەی چارەسەرییەكانی شێرپەنجەی پەنكریاس زیاتر كاریگەربن.

دەشڵێت، سیستمی كیتۆ وزە لە گرێكانی پەنكریاس دەبڕێت، كە پێویستییەتی بۆ مانەوە لە ژیاندا.

لە توێژینەوەكەدا، تیمەكە مشكی تاقیگەیان دابەشی چوار كۆمەڵە كرد، كۆمەڵەی یەكەم بەپێی سیستمی كیتۆ خۆراكی پێدرا، كۆمەڵەی دووەم بە سیستمی خۆراكی نمونەیی، ئەوی دیكە سیستمی خۆراكی نمونەیی و چارەسەی شێرپەنجە و دوایین كۆمەڵەش لەسەر سیستمی خۆراكیی كیتۆ و پێدانی چارەسەری شێرپەنجە.

تیمەكە روونیكردەوە ئەو چارەسەرییەی بەكارهێنراوە، تێكەڵەیەكی نوێی ئەزموونییە، كە بە (eFT508) ناودەبرێت، كاردەكات لەسەر رێگری لە سوودوەرگرتن لە چەوری لەلایەن گرێكانی پەنكریاسەوە.

لە كۆتایی تاقیكردنەوەكەدا زانایان بۆیان دەركەوت ئەو مشكانەی لە كۆمەڵەی سیستمی خۆراكی كیتۆ و چارەسەری شێرپەنجەدا بوون، زۆرتر گرێكانیان كەمیكردووە.

دكتۆر دیڤید رۆجیرۆ، ئامادەكاری توێژینەوەكە دەڵێت، لەئێستادا بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوەمان هەیە لەسەر تەنها رێگەیەك بۆ بەكارهێنانی سیستمی خۆراكی هاوشانی چارەسەرییەكانی شێرپەنجە.

سیستمی خۆراكیی كیتۆ بریتییە لە لابردنی بەرهەمەكانی گەنم، جۆ، برنج، شەكر و ئەو خۆراكانەی كاربۆهیدراتی بەرزیان تیایە و لە بەرامبەردا پشتبەستن بە چەوری و پرۆتین و سەوزە.

سیستمەكە بەپێی بانگەشەكارانی سوودی بۆ دابەزاندنی كێش و باشبوونی تەندروستی هەیە و تیایدا جەستە ناچاردەكرێت بە سووتاندنی چەوری بۆ بەدەستهێنانی وزە، لەجیاتی بەكارهێنانی گلۆكۆز بۆ ئەو كارە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 61 زیارەتكاری ئێرانی بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

پێشبینی دەكرێت 2024 ببێتە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share