دیلان رەشاد: هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان هەفتەیەكی گەرم دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان هەفتەیەكی گەرم دەبێت و دەشڵێت، ” پێشبینیدەكرێت لە چەند ناوچەیەكی هەرێم پلەكانی گەرما بەرزببنەوە بۆ 47 پلەی سیلیزی”.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، وەك پێشتر ئاماژەمان پێكرد لە چەند رۆژی رابردوودا پلەكانی گەرما دابەزینی بەخۆوە بینی و دوو بۆ سێ پلە دابەزی و پێشبینیدەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا جارێكی دیكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو لە سنووری هەڵەبجە، كەركوك و گەرمیان پلەكانی گەرما بگاتە 47 پلەی سیلیزی و لە سلێمانی و دهۆك پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا 900 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە خاکی عێراقەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share