هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتییان، وەزارەتی ناوخۆ ماوەی یاسایی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لە 60 رۆژەوە بۆ 90 رۆژ درێژکردەوە.

روونیشیکردەوە، هاوڵاتییان پێشتر کە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتییان دەکڕی پێویستبوو ئۆتۆمبێلەکە لە ماوەی 60 رۆژدا تۆماربکەن، بەڵام ئێستا ئەو ماوەیە درێژکراوەتەوە بۆ 90 رۆژ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگدا لە سلێمانی و هەڵەبجە 255 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ بەراورد بە…
Total
0
Share