جۆ بایدن بەدوای کاردا دەگەڕێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆکە تەمەن 81 ساڵانەکەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی کۆشکی سپی گاڵتەیەکی سەیری کرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، “بەدوای کاردا دەگەڕێم و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئێوەم کۆکردووەتەوە”.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، بایدن وەک ئەوەی کەسێکی تەمەن 40 ساڵان بێت ئەو قسەیەی کردووە و، لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی، “200 ساڵە شەڕی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی دەکەم، پێتانوایە کاتێک خانەنشین دەبم روو لەکوێ دەکەم؟”.

بایدن ئەوەشی وتووە، “کۆمەڵێک نەوەم هەن کە ئەوان هەمان ئەو رۆژنامانە ناخوێننەوە کە من دەیانخوێنمەوە، هەروەها سەیری ئەو کەناڵانەش ناکەن کە من سەیریان دەکەم”.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدابوو کە پلانە دیجیتاڵییەکەی تیمی بانگەشەی بایدن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام هەڵمەتێکی گەورەیان بۆ کاملا هێرسی جێگری دەستپێکرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share